.
اطلاعات کاربری
درباره ما
دوستان
خبرنامه
آخرین مطالب
لینکستان
دیگر موارد
آمار وب سایت

پووختەیەک لە بارەی تیئۆری ژان پیاژە

  • لە تیئۆری پیاژە، ھۆش لە رۆژەکانی سەرەتای ژیانی منداڵ زاھێر دەبیت، ئەمما بیر یان تەفەکور زۆرتر لە ساڵەکانی دوای فێربونی زمان و نیشانە دانان ئیمکانی ھەیە بەدی بێت.
  • یەکێک لە دانستە گرینگەکانی تیئۆری پیاژە قۆناغەکانی گەشەیە. لەم تیئۆریەدا چوار قۆناغی سەرەکی گەشە یەعنی ھەستۆکی– حەرەکەتی، پێش چالاکی، چالاکی ھەست پێ کراو یان چالاکی ئاشکرا و چالاکی ھەست پێ نەکراو یان نەھێنی وەسف کراون. لە قۆناغی ھەستۆکی – حەرەکەتی (٠ تا ٢ ساڵەیی) منداڵ جیھان لە رێگەی ھەستۆکەکان و چالاکی حەرەکەتی کەشف دەکات. لە قۆناغی پێش چالاکی (٢ تا ٧ ساڵەیی) کەم کەم بیرکردنەوەی سەمبولی یان نیشانەیی زاھێر دەبیت. لە قۆناغی چالاکی ئاشکرا (٧ تا ١١ ساڵەیی) منداڵان بە شێوەی تەواوەن مەنتیقی بیر دەکەنەو، ئەمما بە رووی کاروبارە ئاشکرا و ھەست پێ کراوەکان نەک کاروبارە نەھێنی و ھەست پێ نەکراوەکان. ھەروەھا منداڵان لەم قۆناغەدا ئەسڵی ھەڵگرتن یان ھەڵگرتنی زێھنی، گەڕانەوە پەیدا کردن، قات بەندی و ریز کردن دەرک دەکەن. لە ئاخرین قۆناغی گەشەی شناختی پیاژە، یەعنی قۆناغی چالاکی ھەست پێ نەکراو (١١ ساڵەیی بەرەو بانتر) تازەلاو دەتوانێت بۆچوونی گریمانەیی- پێوانەیی ببێت و بەو شتانەی کە بوونیان نیە (مەوجوود نین) بیر بکەنەوە.
  • ئیستفادە لە تیئۆری گەشەی شناختی پیاژە دەتوانێت لە چەندین لایەنەوە یارمەتی بە ماموستایان بدات: (١) ناسینی جیاوازی نێوان نەوعی بیر کردنەوەی منداڵان و گەورەساڵان، (٢) سەرنج دادن بەم شتە کە منداڵان لە فێربوونی بابەتە جۆراجۆرەکان  پێویستیان بە عەمەل کردن و دەرگیر بوون لە گەڵ بارودۆخی واقێعیدا ھەیە، (٣) تاکید بە ئاموزش دان بە قوتابیان بە شێوەی گروپی لە کەناری فیربوونی دۆزراوەیەتی تاکی و (٤) پێک گرتنی رەوشی ئاموزشی لە گەڵ پێداویستیەی تاکی قوتابیان و پلەی دەرک و فامی ئەوان.
  • ھەر چەند تیئۆری پیاژە، تیئۆریەکی سەدەی بیستەمیە، وەلێ ھێشتامێکە لە مەجالیسی عێلمی و پەروەردەییدا تیئۆریەکی بەرچاو و قابیلی ئیستفادەیە. بەم حاڵەوە، نوێ پیاژەییەکان کە بیر و بۆچونی خستنەڕووی ھەواڵیان ھەیە، لەو تیئۆریەدا پێداچوونەوەیان کردوە و گۆڕانیان تێدا ئیجاد کردوە. بە پێشنیاری ئەوان گەشە یان گەشە کردن لە ھاسڵی بەرز بوونەوەی توانایی خستنەڕووی ئیتلاعات و زانیاری روو دەدات نەک لە ئەسەری گۆڕانی ھاسڵ لە پێکھاتەی زێھنی و نەخشەکان.

 



:: موضوعات مرتبط: ده روون ناسی پەروەردەیی , ,
:: بازدید از این مطلب : 1480
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : شنبه 8 اسفند 1398
.

پوختەیەک لە بارەی توێژینەوه له رەوانناسی پەروەردەیی

 

  • رەوشە توێژینەوەیەکان کە رەوانناسانی پەروەردەیی بەکاری دەبەن دوو دەستەی گشتیە بە ناوی رەوشی چەندێتی و رەوشی چۆنیەتی یان وەسفین.
  • رەوشە بە ناوبانگەکانی توێژینەوەی وەسفین ئەمانەن: کەیس ئستادی (توێژینەوەی مەوردی)، توێژینەوەی بواری (توێژینەوه ی له مەیدان)، ئەسنوگرافیا (وەسفی کەلتوور و نەریتی گەلان)، ڕوپێوی، گفتوگۆی رووبەروو و پرسنامه. رەوشەکانی توێژینەوەی وەسفی فەقەد بە وەسف کردنی بارودۆخ و مەوقەعیەتی مۆریدی مووتالیعە خەریک دەبن و لە دانستەکانی قوتابیان، خوێندکاران، ماموستایان و قوتابخانەکان هەواڵ و ڕاپۆرتی وەسفی بەدی دێنن.
  • گرینگترین رەوشە توێژینەوەکانی چەندێتی ئەمانەن: توێژینەوەی هاوپەیوەندی و توێژینەوەی ئەزمونی. رەوشی هاوپەیوەندی رابیتەی زەمانی نێوان گۆڕاوەکان مووشەخەس دەکات، ئەمما بە یارمەتی رەوشی ئەزموونی جگە لەم شێوە رابیتە (رابیتەی زەمانی نێوان گۆڕاوەکان)، رابیتەی عیللەت و مەعلوول یان رابیتەی ھۆ و بەرھۆ دابین دەکرێت و مووتالیعە دەکرێت.
  • ئیقدام توێژینەوه یان توێژینەوه له عەمەلدا بە توێژینەوەیەک دەگوترێت کە ماموستاکان و ستافەکانی دیکەی قوتابخانەکان بۆ چارەسەر کردنی مەسائیلی خۆیان پلانی بۆ دادەنێن و ئیجرای دەکەن.
  •  قۆناغەکانی ئەنجامدانی توێژینەوە لە رەوانناسی پەروەردەیی ئەمانەن: بەیانی پرسیار، بەیانی گریمانە، خڕ کردنەوەی دەیتا و زانیاری، شیکاری دەیتاکان، دانانی یاسا و تیئۆری.
  • ئەسڵ بە بەیانی رابیتەی نێوان گۆڕاوەکان دەگوترێت و یاسا بە ئەسڵێک دەگوترێت کە لە نەزەری عیلمیەوە ئیسبات کراوە و پشتراست کراوەتەوە.
  • تیئۆری عیلمی بە وتارێکی گشتی کە لە چەندین یاسا و ئەسڵ پێک هاتووە دەگوترێت.
  • مێعیار و پێوەری جەخت کردنەوەی تیێۆریە عیلمیەکان هێز و توانای دەرک و روون کردنەوەی رووداوەکان، ھێزی پێش بێنی و کۆنترۆل کردنە.

 



:: موضوعات مرتبط: ده روون ناسی پەروەردەیی , ,
:: بازدید از این مطلب : 531
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : یک شنبه 2 اسفند 1398
.

دڵەراوکێ (Anxiety)

ئەگەر دژایەتیەک لە نێوان ئەندامەکانی کەسێتی پێش بێت باعیس دەبێت کە دڵەراوکێ بەدی بێت. زۆرجار دڵەراوکێ بەم شێوە تاریف دەکەن:

"ترس لە بابەتێک کە ھۆکاری ئەو ناناسین و لە سەرچاوەیشی ئاگادار نین"

بازێ جار ئینسان دوچار دڵەوەرێزە و دڵەکووتێیەک دەبێت کە بنەماکەی ناناسێت یان بازێ جار ئەسڵ دەناسێت وەلێ ھۆکاری ئەسەڵەکە نازانێت کە ئەمانە باعیس دەبێت کە ئەندێشە و بیری جۆراوجۆر لە مێشکیدا پەیدا بێت وەلێ ھۆکاری ئەوانە نازانێت.

بە باوەڕی فڕۆید ھەوەڵین دڵەراوکێیەک کە مرۆڤ تووشی دەبێت لە سەرەتایی بە دونیا ھاتنیە کە بەوە خەسار یان زیانی بە دونیا ھاتن (Birth trauma) دەڵێن. بە باوەڕی فڕۆید بنەمای تەواوی رەفتارە نۆرۆتیک و دەروون شێواویەکان (Neurotic, Psychotic) ھەر ئەم جۆرە دڵەراوکێیە.

 



:: موضوعات مرتبط: تاریفی چەمەکی پەروەردەیی و ڕاھێنان , ,
:: بازدید از این مطلب : 1884
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : یک شنبه 2 اسفند 1398
.

به کار هێنانی ئه­م ره­وشانه خوێندن و وه­بیرهێنانه­وه­ی ده­قی تەواوی ده­رس و کتێبه­کان، بۆ ئێوه هاسان ده­کات.

1. پێش ئه­وه­ی که به خوێندنه­وه­ی کتێبه­که ده­ست پێ بکه­ن، چاوگێرانێکی به خێرایی به ته­واوی کتێبه­که­دا بگێرن و پێش وتار، ئامانجه­کانی کتێب، ئامانجه­کانی هه­ر وه­رزێک، عینوانه­کانی ناو وه­رزه­کان و پوخته­ی وه­رزه­کان به خێرایی چاوی پێدا بکێشن. له­م توند و تیژ خوێندنه­وه­دا نیگه­رانی ئه­وه مه­بن که شتهایەکی زۆر له بیرتاندا نامێنێته­وه. ئه­م کاره ئاماده­گیه­کی زێهنی به ئێوه ده­دات تا له کاتی موتالیعه­ی دوپاتدا، ده­قه­کان چاکتر فێربن.

 2. دوای چاوگێرانی سه­ره­کی کتێبه­که، ده­ست بکه­ن به خوێندنه­وه­ی ده­قیق و ورد بینانەی وه­رزه­کان. له پێشدا فێهرستی ئامانجه­کانی خوێندنه­وه­ی هەر وه­رزێک به دیققه­ت و وردی بخوێننه­وه. ( ئه­م ئامانجانه له پێشدا به ئێوه ده­ڵین که دوای خوێندنه­وه­ی هەر وه­رزێک توانایی ئه­نجامی چ کارهایەک بەده­ست دێنن). دواتر ته­واوی ده­قه­کانی وه­رزه­که به وردی بخوێننه­وه و به شوێنی فێربوونی ئامانجه­کانی ئه­و وه­رزه­دابن.

 3. به شێوەی کارکۆ و ئەکتیڤ بخوێنن. بۆ ئاسان کاری خوێندنەوەی دووپات (review)،  له لاپەڕەکان دروشم دابنێن و له خاڵه گرینگەکان بیرەوری هەڵ بگرن. مەبەست له دروشم دانان، تاکید کردن به خاڵه هەره گرینگەکان و بەل (بەرجەسته) کردنی ئەو خاڵانەیه. بۆ نموونه، دەتوانن له ژێری وشه و رەستە گرینگەکان هێڵ دابنێن؛ رۆشن کردنەوەیێک که پێویستی دەزانن له پەراوێزی لاپەڕەکەدا بینووسن؛ به نووسینی رۆشن کردنەوەی زیاتر له لاپەڕەی جیاوزدا، ئەو دەقانەی که پێشتر فێر بونه، به دەقه نوێکان رەبت بدەن؛ و ئەگەر دەقێک دەخوێنن که دەم و دەزگا یا رێکخستنی بۆ ساز نەکراوه به یارمەتی رەسم یان هەر شێوەیەکی تر که دەیناسن و پێتان باشه، رێکخستنیان بۆ ساز بکەن.

 4. دوای تەواو کردنی هەر وەرزێک، تەقالا بدەن به پرسیار و راهێنانەکانی (مەشق) ئاخری ئەو وەرزه وڵام بدەنەوه. ئەگەر دوای موتالیعەی وەرزەکه نەتان توانی به تەواوی پرسیارەکانی ئەو وەرزه وڵام بدەنەوه، بگەرێنەوه بۆ دەقەکان له ناوی وەرزەکەدا و ئەو بەشانەی که مەربووت بەو پرسیارانەیه که وڵامتان نەداوەتەوه، دووباره بیخوێننەوه. جگه له پرسیاره نووسراوەکان، تەقالا بدەن بۆ خۆتان پرسیارهایەک له بارەی ئەو دەقانه که دەیخوێنەوه، دابرێژن و له خۆتان بپرسنەوه. به مانای ئەوەکه خۆتان ماموستای خۆتان بن. ئەم خۆ هەڵسەنگاندنه یەکێک له ئەسڵ و بنیچه هەره گرینگەکانی فێربونی سەرکەوتووانەیه.

 5. له به کارهێنانی رەوشه جۆراوجۆرەکانی فێربون، چەند شێوازی کار بکەن. ئەگه ر له هەڵسەنگاندو و جەخت کردنەوه له کاری خۆتان زانیتان که سەرکەوتنی باش به دەست ناهێنن، رەوش و شێوازی خۆتان بگۆڕن. بۆ نموونه ئەگەر وەرزێکتان به تەنهایی خوێند و دواتر له دەقەکەی تێ نەگەیشتن، له جاری دوەمدا ئەو وەرزه له گەڵ یەکێک له هاورێکانتان بخوێننەوه.



:: موضوعات مرتبط: ده روون ناسی پەروەردەیی , ,
:: بازدید از این مطلب : 1480
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : چهار شنبه 28 بهمن 1398
.

تیئۆری گەشەی شناختی پیاژە دەتوانێت بە ماموستایان لە ئاموزش و بەرخوردی دروست لە گەڵی قوتابیانی تەمەنە جۆراوجۆرەکان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانەوە یارمەتی بدات. بە جۆری گشتی، فایدەی بەکار ھێنانی ئەم تیئۆریە بۆ ماموستاکان دەتوانین لەم چەند خاڵەدا بە شێوەی پوختە بەیان بکەین:

  1. لە بەینی پڕوسەی فکری یان بیر کردنەوی منداڵان و گەورە ساڵان جیاوازی گرینگ ھەیە. منداڵان بە شێوەھایەک بیر دەکەنەوە کە گەورە ساڵان لە بیریان چووەتەوە کە خۆیشیان زەمانێک ھەمان شێوە بیرکردنەوەیان بووە. شێوازی بیر کردنەوەی منداڵان ھەڵەڤایەکی تێدایە کە پێش بینی ئەوانە بۆ گەورە ساڵان دشوارە. سا، ماموستایان و تەواوی ئەو کەسانی لە گەڵی منداڵان سەروکاریان ھەیە دەبێ حەول بدەن تاکوو خۆیان لە بارودۆخی منداڵان قەرار بدەن و مەسائیل و دیاردەکان بە رەوشی ئەوان ببینن. ئەم کارە لە رێگای جۆراوجۆرەوە بۆ نموونە قسە کردن لە گەڵ منداڵ و چاو لێکردنی رەفتاری ئەو، دەتواندرێت ئەنجام ببێت. ئاگا بوون لە پڕۆسەی شناختی منداڵان لە تەمەنە جۆراجۆرەکان لەم بارەدا دەتوانێت بە ماموستایان یارمەتی بدات.
  2. منداڵان، بە تایبەتی منداڵانی پێش سەرەتایی و ساڵەکانی ئەوەڵی پلەی سەرەتایی، لە رێگای دەرگیری و کارکردن راستەوخۆ لە گەڵی شتەکان و مەوادی ئاشکرا و ھەست پێ کراو، مەسائیل و چەمەکە جۆراوجۆرەکان فێر دەبن و لەم ساڵانەدا کار کردن بە کەلیمە یان وشە و سەمبولەکانی دیکە بە باشی شتەکان و کاروبارە ھەست پێ کراوەکان لە منداڵان باعیسی فێر بوون نابێت. سا، ماموستا دەبێت حەول بدات تاکوو قوتابیە منداڵەکان شت و کاروبارە جۆراجۆرەکان ببینن، لەمسی بکات، دەستکاری بکات و کاری جۆراوجۆر بە سر ئەوانەدا ئەنجام بدات. ئەم جۆرە چالاکیانە باعیس دەبێت کە قوتابیان چەمەکی جۆراجۆر و رابیتەی بەینی ئەو چەمەکانە بە دەست بێنن.

لە روی خاڵەکانی سەرەوە، دەتوانین نەتیجە بگرین کە رەوشی ئاموزشی بناخە دانراو لە سەری تیئۆری گەشەی شناختی پیاژە دەبێ کۆجێ بێتە سەر فێربونی دۆزراوەیەتی. لەم رەوشە فێربونەدا منداڵان، شەخسەن زانست کەشف دەکەن نەک لە رێگای روون کردنەوە و وەسفی ماموستاوە. لە رووی تیئۆری پیاژە، ئەم رەوشە بۆ منداڵانی تەمەنەکانی خوارەوە یەکێک لە باشترین رەوشەکانی فێربوونە، بەخاتری ئەوەی کە ئیمکانی تەجروبەی دەستی ئەوەڵ بۆ ئەوان بەدی دێنێت. لە رەوشی فێربونی دۆزراوەیەتی، "ماموستایان بە جێگەی ئەوەی کە دانش و زانست بە جۆری ئامادە و لە رێگەی روون کردنەوەی کەلامی لە ئیختیاری قوتابیان دابنن، کۆمەڵێک چالاکی جۆراجۆر بۆ قوتابیان بەدی دێنن تا بە یارمەتی ئەوانە، منداڵان دەست بکەنە کۆڵینەوە و کەشفی دانش _ بۆ نموونە کەرەستەی جۆراجۆری ھونەری و دەستی، پازل و موعەمما یان چمامک، چوارپاڵوی داری، کتێبە جۆراوجۆرەکان، کەرەستەی پێوان، کەرەستەی موزیکی و ..." (بێڕک[1]، ٢٠٠٠، لاپەڕەی ٢٥٨). لە ھەر حاڵدا، دەرک و تێگەیشتنی مەسائیل بناخەدانراو لە سەر زمانیش بە ڕادەیەکی زۆر بە تەجرووبەی ھەست پێ کراو و ئاشکرا و دەستی ئەوەڵ پێویستی ھەیە. بە قەولی گیج و برلاینێر (١٩٨٤) " ئەو منداڵانەی کە پێشتر، لە رێگەی کایە کردن بە کەرەستەی ھەقلی مەقۆ، چەمەکی نوێڵیان ھەست نەکردبێت، فێربوونی ئەم چەمەکە لە دەرسی بوونەوەر ناسی و زەوی ناسی دەرەی سەرەتایی بە دشواری ئەنجام دەبێت. ئەو منداڵانەی کە بە مۆرە و گوولەو چوارپاڵوی داری کایەیان نەکردبێت، لە دەرک و فامی کۆ، دابەش، زەڕب و کەمکردن دوچاری موشکیل دەبن " (لاپەڕەی ١٤٨).

٣.    سەرە ڕای تاکیدی پیاژە بە سەر فێربونی دۆزراوەیەتی و ئاموزشی تاکی، بە ھەڵسوکەوتی دوولایەنی منداڵ لە گەڵ منداڵەکانی تر سەرنجی داوە و بایەخی پێ داوە. ئەم ھەڵسوکەوتە دوولایەنە لە بەینی منداڵان بە لابردنی خۆویستی ئەوان یارمەتی دەدات. منداڵ لە رێگەی ھەڵسوکەوتی دوولایەنە لە گەڵی ھاوتەمەنەکانی خۆی بە قەبوڵ کردنی ڕوانگەی خەڵکیتر دەگات. جگە لەمە، بە خاتر ئەوەی کە ھەڵسوکەوتی کۆمەڵگایەتی زۆرتر لە رێگەی بەکار ھێنانی زمانەوە ئەنجام دەبێت، ئەم کارە باعیس دەبێت کە دەرک و تێگەیشتنی کەلامی منداڵ بچیتە سەر.

٤.   ئاموزش دەبێت لە گەڵ پێداویستی تاکیەکانی قوتابیان و ڕادەی دەرک و فامی ئەوان پێگ بگرێت و ھەماھەنگ بن، یەعنی نەوعی ئەرکەکانی فێربوون، ئەندازەی ئەوانە و سورعەتی فێربوون دەبێ لە سەر بنەمای تواناییەکانی منداڵە جۆراجۆرەکان بێت.

سا، پلان و وانە درسیەکان دەبێ لە رووی قۆناغەکانی گەشەی زێھنی منداڵانەو دابنرێت و لە رێک و پێک کردنی ئەوانە، تەواوی دانستەی قۆناغەکانی جۆراجۆری گەشەی زێھنی منداڵان لە نەزە بگرین. ھەروەھا لە کاتی ئاموزش دان بە منداڵانی تەمەنە جۆراجۆرەکان، دەبێ جیاوازی ڕادەی توانایی ئەوان لە نەزەر بگرین. منداڵان زۆرتر بە دەرفەتی فێربوون لە رێگەی تەجروبەی راستەوخۆ پێویستیان ھەیە تاکوو ئاموزشی فەرمی. سا، باشترە کە ماموستا تا حەدی ئیمکان و تا ئەو جێگەی کە دەتوانێت لە ئاموزشی فەرمی کەم بکاتەوە و تا ئەو جیگەی کە دەتوانێت حەول بدات بۆ بەدی ھێنانی دەرفەتی فێربوون و ئامادەکاری مەوادی ئاموزشی.



[1] berk



:: موضوعات مرتبط: ده روون ناسی پەروەردەیی , ,
:: بازدید از این مطلب : 455
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : دو شنبه 5 مهر 1395
.

کورتە مێژووی دەروونشیکاری

لە نیوەی دووھەمی سەدەی ١٩ کە دەروونناسی بە عینوانی یەک زانست و عیلم، ئێعلامی سەربەخۆیی کرد، لەو سەردەمەدا وایان بیر دەکردەوە کە ئەرک و کاری دەروونناسی شیکردنەوەی تاکە ئاسایی و نۆرماڵە گەورەساڵەکانە. حەول و تەقالایان ئەمە بوو کە ئەندامەکانی بەشی ھۆشیاری زێھن (خودئاگا) بناسن و زۆرتر بە ئەندامە ھەستیەکان گرینگیان دەدا. یەعنی ئەمە کە ھەرشتێک لە رێگەی ئەندامە ھەستیەکان کۆ دەکرێتەوە لە درێژەی یەک پڕۆسە دەکرێت بە خودئاگا. ئەمما ھاوکات لە گەڵ بڵاو بوونەوەی بیر و ئەندێشەی فرۆید بابەتێکی نوێ ھاتەبەرباس. بە خاتر ئەوەی کە فرۆید دەیگوت ئەگەر ئێمە دەروون یان رەوانی ئینسان یان بە وتەیەکی دیکە کەسێتی ئینسان بە وێنەی تەپ و کۆمەڵێکی سەھۆڵی سەراوی (شیناوەر) لە نەزەر بگرین، خودئاگا (رووکاری ھۆشیاری زێھن) تەنھا بەشێکی بچووک لەم تەپە سەھۆڵینەیە کە لە دەرەوەی ئاودایە و دەبیندرێت، ئەمما بەشی گەوەرەی ئەو تەپە سەھۆڵینە کە لە ژێری ئاودایە ناخودئاگا یان رووکاری ناھۆشیاری زێھنی تاکە. بەنا بە وتەی فرۆید لە ناخودئاگا زۆرێک لە خواست و مەیل و تامەزرۆیەکان سەرکوت کراوە و ھەستۆک و ھەوەسەکان جێنشین بوون کە ئەمانە نە دەبیندرێن و نە دەتوانین بە ھاسانی دەستمان پێیان بگات.

تیئۆری دەروونشیکاری

تاوتوێ کردنی ھەر تیئۆریەک کە لە وەرزەکانی دواتر بەیان دەکرێن لە چواربەشی ژێرەوە ئەنجام دەدرێت.

١- ژیاننامەی تیئۆریزیەن

٢- ناوەڕۆکی تیئۆری

٣- رەوشی توێژینەوە

٤- ڕەخنە و ھەڵسەنگاندنی تیئۆری



:: موضوعات مرتبط: تیئۆری کەسێتی , ,
:: بازدید از این مطلب : 145
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : چهار شنبه 31 شهريور 1395
.

کورتە مێژووی دەروونشیکاری

لە نیوەی دووھەمی سەدەی ١٩ کە دەروونناسی بە عینوانی یەک زانست و عیلم، ئێعلامی سەربەخۆیی کرد، لەو سەردەمەدا وایان بیر دەکردەوە کە ئەرک و کاری دەروونناسی شیکردنەوەی تاکە ئاسایی و نۆرماڵە گەورەساڵەکانە. حەول و تەقالایان ئەمە بوو کە ئەندامەکانی بەشی ھۆشیاری زێھن (خودئاگا) بناسن و زۆرتر بە ئەندامە ھەستیەکان گرینگیان دەدا. یەعنی ئەمە کە ھەرشتێک لە رێگەی ئەندامە ھەستیەکان کۆ دەکرێتەوە لە درێژەی یەک پڕۆسە دەکرێت بە خودئاگا. ئەمما ھاوکات لە گەڵ بڵاو بوونەوەی بیر و ئەندێشەی فرۆید بابەتێکی نوێ ھاتەبەرباس. بە خاتر ئەوەی کە فرۆید دەیگوت ئەگەر ئێمە دەروون یان رەوانی ئینسان یان بە وتەیەکی دیکە کەسێتی ئینسان بە وێنەی تەپ و کۆمەڵێکی سەھۆڵی سەراوی (شیناوەر) لە نەزەر بگرین، خودئاگا (رووکاری ھۆشیاری زێھن) تەنھا بەشێکی بچووک لەم تەپە سەھۆڵینەیە کە لە دەرەوەی ئاودایە و دەبیندرێت، ئەمما بەشی گەوەرەی ئەو تەپە سەھۆڵینە کە لە ژێری ئاودایە ناخودئاگا یان رووکاری ناھۆشیاری زێھنی تاکە. بەنا بە وتەی فرۆید لە ناخودئاگا زۆرێک لە خواست و مەیل و تامەزرۆیەکان سەرکوت کراوە و ھەستۆک و ھەوەسەکان جێنشین بوون کە ئەمانە نە دەبیندرێن و نە دەتوانین بە ھاسانی دەستمان پێیان بگات.

تیئۆری دەروونشیکاری

تاوتوێ کردنی ھەر تیئۆریەک کە لە وەرزەکانی دواتر بەیان دەکرێن لە چواربەشی ژێرەوە ئەنجام دەدرێت.

١- ژیاننامەی تیئۆریزیەن

٢- ناوەڕۆکی تیئۆری

٣- رەوشی توێژینەوە

٤- ڕەخنە و ھەڵسەنگاندنی تیئۆری



:: موضوعات مرتبط: تیئۆری کەسێتی , ,
:: بازدید از این مطلب : 279
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : چهار شنبه 31 شهريور 1395
.

برونێر، وەکوو ڤیگۆتێسکی، لە بارەی کاریگەری پەروەردە و راھێنان بە سەر گەشەی شناختی نەزەر و بیر و بڕوای گەش بینانەتری بە نیسبەت پیاژە ھەیە. لە حاڵێکدا کە پیاژە ئامادەگی شناختی فێربوو بە توانایی دەرک و تێگەیشتنی ئەو لە چالاکی مەنتیقی دەزانێت، برونێر دەڵێت ئامادەگی یەعنی ئەمە کە بابەتی فێربوون بۆ ئەو فێربووەی کە دەیھەوێت ئەو بابەتە فێر بێت، ئامادە کرابێت. برونێر (١٩٦٠) موعتەقیدە کە بە پێکەوە جۆر کردنی رەوشی ئاموزشی و رووکاری کردەوەی شناختی منداڵان، دەتوانین بەوان ھەر جۆرە بابەتێک کە قابیلی ئاموزشدان بە تازەلاوان و گەورەساڵانە، ئاموزش بدەین. وتەی مەعروفی ئەو لەم بارەدا جێ ئاماژە کردنە کە گوتویەتی: " دەتوانین ھەر بابەتێک بە شێوەی کاریگەر و لە نەزەری عەقڵیەوە لە شێوازێکی راستگۆیانە بە ھەر منداڵێک لە ھەر قۆناغێکی گەشەدا ئاموزش بدەین و فێری بکەین"  (لاپەڕەی ٣٣). سا، ئەرک و وەزیفەی ماموستا ئەوەیە کە ئاموزش و فێرکاری بە شێوازێک ئەنجام بدات کە ھەم لە گەڵ بیرکردنەوەی منداڵان سازگار بێت و ھەمیش ئەوان وادار بکات بە بیرکردنەوە و ئەندێشە کردن.

خاڵێکی گرینگی دیکەی تیئۆری برونێر لە نەزەی پەروەردە و راھێنانەوە ئەمەیە کە ھەر ناوچە و حەزەیەک لە زانست دەتوانین بە شێوەی یەکێک لە سیستەمە سیانەکانی حەرەکەتی، وێنەیی و سەمبولی ئیرائە بدەین. ھەڵبەت دەبێ بزانین کە فێر کردنی ھەر بابەتێکی تایبەت بە ھەر تاکێکی تایبەت، پێویستی بە یەکێک لەو سیستەمە سیانانەی سەرەوە (حەرەکەتی، وێنەیی و سەمبولی) ھەیە. بۆ ئەوەی کە بزانین ئاموزشی بابەتێک بە تاکێکی تایبەت بە کام سیستەمە گونجاوترە، پێویستە کە لە بارەی زانستی پێشوتری فێربوو و بە تایبەتی نەوعی بیرکردنەوەیەک کە ئەو زۆرتر پێی خۆشە، زانیاری بە دەست بێنین. بە شێوەی گشتی، برونێر پێشنیار دەکات تا ئەو جیگایەی کە ئیمکانی ھەبێت باشتر وایە کە ماموستا ئاموزش و فێرکاری خۆی بە شێوەی ھەر سێ سیستەمی حەرەکەتی یان عەمەلی، وێنەیی و سەمبولی ئیرائە بدات.

خاڵێکی گرینگ و دارای کارایی لە تیئۆری برونێر لە ئاموزش و راھێنان تاکیدی ئەو بە سەر فێربوونی دۆزراوەیەتیە. مەبەستی برونێر لە فێربوونی دۆزراوەیەتی "ھەر جۆرە بە دەست ھێنانی زانستە کە منداڵ لە رێگای ئەندیشە و بیرکردنەوەی خۆی پێی دەگات" (برونێر، ١٩٦١، لاپەڕەی ٢٢). بە باوەڕی برونێر، زانستێک کە فێربووەکان بۆ خۆیان کەشفی دەکەن (دەی دۆزنەوە) باشترینی نەوعی زانست بۆ ئەوانە. پێویستی بە بەیان کردنە کە برونێر زۆرتر لایەنگری رەوشی دۆزراوەیەتی ھیدایەت کراوە تا رەوشی دۆزراوەیەتی تەواو سەربەخۆیانە. مەبەست لە دۆزراوەیەتی ھیدایەت کراو "ئەو نەوعە کشف کردنەیە کە بە وەسیلەی تاکی ئاگاتر نوێڵ سازی یان ھیدایەت کرا بێت" (فیتسکۆ و مەککلۆر، ٢٠٠٥، لاپەڕەی ١٤١).



:: موضوعات مرتبط: ده روون ناسی پەروەردەیی , ,
:: بازدید از این مطلب : 225
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : شنبه 21 فروردين 1395
.

ڤیگۆتێسکی لە بارەی کاریگەری ئاموزش و فێرکاری بە سەر گەشەی شناختی بیر و باوەڕێکی گەش بینانەی ھەیە. ئەندێشەی ناوچەی گۆترەیی گەشە ھاندەری ئەم گومانەیە کە ئاموزش و فێرکاری دەبێ بەر لە گەشە بێت، بە خاتر ئەوەی کە ئەگەر ئاموزش و فێرکاری بە سەر قۆناغێکی بانتر لە قۆناغی ئێستای گەشەی منداڵ تاکید بکات سەرکەوتوو ترە. پەس ماموستا دەبێ لە جەریان و پرۆسەی گەشەی منداڵ ئاگای ببێت و کەرەستە و ناوەڕوکی ئاموزش دەبێ بە جۆرێک بەیان بکات و ئیرائەی بدات کە لە ڕادەی توانایی ئێستای منداڵ بڕواتە بانترەوە. سا، لە نەزەری ڤیگۆتێسکی، ماموستا لە بردنە سەرەوەی رووکار و پلەی گەشەی شناختی منداڵان رۆلێکی سەرەکی و بەرچاوی ھەیە.

بە باوەڕی ڤیگۆتێسکی، مرۆڤ ھەمیشە ئامادەی گەشە و کامیل بوونە. ئەو لەم بارەدا گوتویەتی دەڤەری کۆمەڵگایی دابینەری پروسەی گەشەی شناختیە. پەس دەبێ دەڤەری کۆمەڵگایی باشتر و رێک و پێکتر بکەین تا گەشەی شناختی ئەو مرۆڤانی کە لەو دەڤەرەدا پەروەردە دەبن باشتر و رێک و پێکتر ببێت. بە وتەیەکی دیکە، پێشرەفتی ھەر نەسل و نەتەوەیەک لە جامیعە و کۆمەڵگا باعیسی گەشەی شناختی زۆرتر لە نەسل و نەتەوەی داھاتووی کۆمەڵگا دەبێت.

جگە لە رێنمایە گشتیەکانی ھاسڵ لە تیئۆری گەشەی شناختی ڤیگۆتێسکی، کارایی وردتر و دەقیقتر و عەمەلیتری تیئۆری ئەو دەتوانین لە چەند خاڵ بە شێوەی ژێرەوە بەیان بکەین:

١. لەم تیئۆریەدا بە سەر گرینگی زمان تاکیدی زۆر کراوە. ڤیگۆتێسکی بۆ گەشەی کردەوە بڵیندەکاین زێھن زمان زۆر بە گرینگ دەزانێت. سا، دەتوانین ئەم جۆرە نەتیجە بگرین کە قوتابخانەکان دەبی زمان بە بابەتێکی گرینگ و بنەمایی بزانن و ماموستاکان لە ئاموزش و فێرکاری زمان جددیەتی و دیققەتی زۆرتر بە کار بێنن.

٢. ئەم تیئۆریە بە سەر مەسائیلی کەلتووری و کۆمەڵگایی تاکیدی زۆر دەکات. وتراوە کە گەشەی شناختی بە شیددەت لەم جۆرە شتانە کاریگەری وەر دەگرێت. سا، پێویستە دەقە دەرسیەکان لە بوار و بافتێکی کەلتووری – کۆمەڵگاییدا ئاموزش بدرێت و لە تەوانی قۆناغەکانی ئاکادمیکی، مەسائیلی کەلتووری و کۆمەڵایەتی لە چاو نەکرێن.

٣. مەتڵەبێک کە راستەوخۆ لە ئاموزش و فێرکاریدا دخاڵەتی ھەیە چەمەکی ناوچەی گۆترەیی گەشەیە. لە رووی ئەم چەمەکەوە، ماموستا دەبێ لە ئاموزشی بابەتە جۆراوجۆرەکان بە قوتابیان پێشتر (لە بەرەوەتر) لە گەشەی زێھنی ئەوان حەرەکەت بکات. یەعنی ماموستایان دەبێ بەردەوام قوتابیان لە گەڵ مەسائیلێک رووبەروو بکەن کە کەمێک بانتر لە رووکاری توانایی ئێستای ئەوان بێت و بۆیان بە شتێکی ململانێ کەر بێتە نەەزەر. لەم رێگاوە، ماموستا دەتوانن رووکاری ئێستای گەشەی شناختی منداڵان بە رووکاری گەشەی شاراوەی ئەوان نزیک بکەنەوە.

٤.خاڵێکی دیکە کە لە رووی تیئۆری ڤیگۆتێسکیەوە لە رابیتە لە گەڵ ئاموزش دەتوانین بە ماموستایان سفارش بکەین ئەمەیە کە منداڵان بە قسە کردن لە گەڵ خۆیان ھان بدەن و تەشویقیان بکەن. بە خاتری ئەوەی کە لە گەڵ خۆ قسە کردن، منداڵان لە ھیدایەت و کۆنتڕۆڵی بیر کردنەوە و ئەندێشە کردن یارمەتی دەدات، باشترە ماموستاکان منداڵان لە قوتابخانەکان ھان بدەن و تەشویقیان بکەن تا لە گەڵ خۆیان سرپە بکەن یا بیرەکانیان بە جۆری ھێواش بخەنە سەر زار. وۆڵفک (١٩٩٥) لە پشتراست کردنەوەی ئەم باوەڕە دەڵێت " تاکید بە سەر بێدەنگی تەواو لە کاتێک کە قوتابیان لە رووی مەسائیلی سەخت و دشوار کار دەکەن موومکینە کار بۆ ئەوان سەختتر و دشوارتر بکات" (لاپەڕەی ٤٩). یەکێک لە رێگاکانی ھان دان و تەشویقی منداڵان بۆ قسە کردن لە گەڵ خۆیان خۆفێری شناختیە[1]. ئەو قوتابیانە کە توانایی خۆفێری شناختیان ھەیە ھەم لە نەزەری چۆنیەتی و دیققەت و ھەم لە نەزەری سورعەت بە سەر فێربوونی خۆیان چاودێری دەکەن. بۆ نموونە، لە حەینی ئەنجام دانی کارەکان موومکینە بە خۆیان بڵێن "چاکە، ئێستا چ کارێک دەبێ بکەم؟.... وینەکە بە ھێلەکانی دیکە بکێشم. دەبێ دەقیقتر و ھێواشتر کار بکەم. چاکە، ھێڵەکە لە خواری خوارەوە بکێشم. زۆر باشە؛ ئێستا کەمێک بە لای راست، ھەر ئاوا. چاکە ئەڵحان....." (وۆڵفک، ١٩٩٥، لاپەڕەی ٤٩).

٥. بە جێگەی ھەڵسەنگاندی ھۆش، ناوچەی گۆترەیی گەشە ھەڵبسەنگێنن. نەزەری ڤیگۆتێسکی و پیاژە لەم بارەدا وەک یەکە. ھەر دووکیان لە سەر ئەم باوەڕەن کە ئەزمونە ئیستاندارد (رێسا) کراوەکانی ھۆش ناتوانن ئامادەگی بۆ فێربوون ھەلسەنگێنن. ڤیگۆتێسکی لە جێگەی بە کارھێنانی ئەزموونەکانی ھۆش، ھەڵسەنگاندنی ناوچەی گۆترەیی گەشەی منداڵان پێشنیار دەکات. بەم مەبەستەوە، ماموستا دەبێ منداڵ لە گەڵ ئەرکی دارای پلەی دشواری جۆراوجۆر رووبەروو بکاتەوە و لەم رێگاوە نیشانی بدات کە باشترین نوختەی دەست پێ کردنی ئاموزش کامەیە.

لە بارەی تەکنیکەکانی تایبەت بە ئاموزش و فێرکاری، جگە لەو خاڵانەی سەرەوە و خاڵەکانی خشتەی ١-٤، لە ژێرەوە بە چەند نموونەیەکی دیکە لە کاراییەکانی تیئۆری ڤیگۆتێسکی لە ئاموزش ئاماژە دەکەین.

١. لە قوتابیان و رەفێقانی تواناتر و زرەنگتر بتانەوێت تا لەو بابەتانەی کە بە سەریاندا دەسەڵاتیان ھەیە یارمەتی بە رەفێقان و قوتابیانی نیازمەند بە یارمەتی، کۆمەک و یارمەتی بکەن.

٢. قوتابیەکان ھان بدەن و تەشویقیان بکەن تا بە یارمەتی یەکتر و بە شێوەی ھاوکاری خەریکی فێربوون ببن.

٣. لە سەرەتادا مەسائیل و ئەرکی نێوە تەواو بننە ئیختیاری قوتابیان و لەوان بتانەوێت تا خۆیان ئەو مەسائیل و ئەرکە ناتەواوێنە تەواو و کامیل بکەن؛ لەم رێگەوە دەتوانن ئەوان لە چارەسەر کردنی مەسائیل و ئەرک بە جۆری تەواو تەشویق بکەن.

٤. لە رەوشی ئاموزش و فێرکاری دوولایەنە کە لەو رەوشەدا بە نەوبەت موعەلیم و شاگردان نەقشی ماموستا و قوتابی ئیجرا دەکەن، ئیستفادە بکەن.

 



[1] Cognitive self- instraction



:: موضوعات مرتبط: ده روون ناسی پەروەردەیی , ,
:: بازدید از این مطلب : 259
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : شنبه 21 فروردين 1395
.

وشەی پسپۆری دەروونناسی پەروەردەیی (ئینگلیزی- فارسی- کوردی)

Actually کردەکی= بالفعل=

Adaptation سازگاری/ رێک کەوتن= سازگاری=

Adolescent تازەلاو= نوجوان=

Adolescent egocentrism خۆویستی تازەلاوی= خودمداری (خودمحوری) نوجوانی=

Advancer organizer پێش ڕێکخەر= پیش سازماندهنده=

Affective domain ناوچەی عاتیفی/ سۆزادری= حوزه عاطفی=

Affective entry characteristics= دانستەکانی دەرگانەی عاتیفی/ دانستەکانی چوونە ناوەوەی عاتیفی= ویژگیهای ورودی عاطفی

Affective learning styles شێوازی فێربوونی عاتیفی/ سۆزداری= سبک یادگیری عاطفی=

Affiliation need پێداویستی بە پێوەندی گرتن= نیاز پیوند جویی=

Alternative assessment ھەڵسەنگاندنی جێگرەوە= سنجش جایگزین=

 



:: موضوعات مرتبط: وشەی پسپۆری پەروەردە و ڕاھێنان , ,
:: بازدید از این مطلب : 1809
ن : ئیبراھیم ئاریانی
ت : شنبه 8 اسفند 1394
.

صفحه قبل 1 2 صفحه بعد

موضوعات
نویسندگان
آرشیو مطالب
مطالب تصادفی
مطالب پربازدید
تبادل لینک هوشمند
پشتیبانی